ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە رۆژی یەک شەممە ١٨ی ئابەوە دەستدەکرێتەوە بەدابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم، سەرچاوەیەکیش بە سپی راگەیاند" لەم هەفتەیەدا بڕە پارەکەی بەغدا دەگات".

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی" کەوتووە ڕۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، بڕیارە ڕۆژی 19ـی ئاب پشكی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە بنێردرێت و بەوەش تا کۆتایی هەفتە مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان و خانەنشینانیش دابەش دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەر لە پشووەکانی جەژن حکومەتی هەرێم دەستی بە دابەشکردنی موچە کرد و هەریەکە لە وەزارەتی پێشمەرگە و پەروەردە و دارایی و ئابوری تەندروستی و شەهیدان و ئەنفالکراوان موچەیان وەرگرت و، تا ئێستا زۆرێک لەوەزارەت و دەستەکان و مووجەی خانەنشینان دابەشنەکراون.