ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

گەڵا جاف

 

شەوی رابردوو گوندیكی سنوری شارۆچكەی خانەقینی ناسراوبەناوچەی جێ ناكۆك، بەڵام خۆش بەختانە زیانی گیانی نەبوو.

رۆژی یەكشەممە 18ی ئابی 2019، عەمید ئازاد عیسا بەریوەبەری پۆلیسی خانەقین، بە (رێگای كوردستان )ی راگەیاند، "كاتژمێر 11ی شەوی رابردوو چەند گولەهاوەن نرایە گوندی مەردانەوە لە سنوری خانەقین.

ناوبراو راشیگەیاند، كەوتنەوەی گوولەهاوەنەكان ترس و دڵەراوكێی لای هاوڵاتیان دروستكردووە ئەگەرچی زیانی گیانی لی نەكەوتۆتەوە.

ئاماژەی بۆئەوەشكرد، گومان دەكریت داعش ئەو كارەی ئەنجامدابی.