ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

هەوراز ئەحمەد

 

بە پێی ئاماری هێڵی 116 کە فریاکەوتنی منداڵانمانه کە تایبەتە بە و منداڵانەی ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە، لە ساڵی ڕابردوودا 517، هەروەها 5 پەیوەندی بەو هێڵەوە کراوە و لەو ڕێژەیەش تەنها یەک حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی تێدا بووە، وەک پارێزەرێک ئاماژەی بۆ دەکات لەبەر ئەوەی ئەو کێشانە بە شاراوەیی دەمێننەوەو باس ناکرێن.

ئاسۆ محەمەد باوکی سێ منداڵە لە پاش ئەوەی چەندیدن حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی بینوە کە دەکرێتە سەر منداڵان لە شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە چی تر ڕێگا نەدات منداڵاکانی بەتەنها بچێتە دەرەوە وەکو خۆشی دەڵێت" بەراستی ئێستا دۆخێکی ناجێگیر لە دڵی زۆربەی دایک و باوکان دروست بوە چونکە چەند حاڵەتی دەستدێژی سێکسی دەبینین کە دەکرێتە سەر منداڵان و دواتر دەیانکوژن ئەمە ترسی خۆستە دڵمانەوە و دەبێت بەری پێی بگیرێت".

ڕۆژگار حسێن توێژەری کۆمەڵایەتی لە بارەی دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان بە ڕێگای کوردستانی ڕاگەیاند "کێشە کۆمەڵایەتیەکان بەشێوەیەکی گشتی بریتین لە جیابونەوەی هاوسەران و خیانەت و توندوتیژیەکانی سەر ژنان و منداڵان و وەبەم ساڵانەی دووایی دەستدرێژی و توندوتیژیەکان بۆ سەر کچ و کوڕی خوار تەمەنی 16ساڵ زیادی کردووە چ بە لێدان وچ بەکوشتن و تەنانەت دەستدرێژی سێکسی، وە خراپ بەکار هێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و هەڕەشەو ناو زڕاندن و سوکایەتی پێکردنی نێوان تاکەکان و بەتایبەت گەنجان زیادی کردووە، وە دیاردەی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان بەم ساڵانەی دووایی زیادی کردووە وەک ئاماژەم پێکرد بۆ منداڵی خوار تەمەن 16ساڵ بە کچ و کوڕەوە".

 وتیشی" ئەمەش هۆکارەکەی زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ پەروەردەی خێزان بە پلەی یەکەم دوواتر ئەو ژینگەیەی کە تیایدا پەروەردە دەکرێت،وە بەتایبەت لەم ساڵانەی دووایدا قەیرانی دارایی و زەحمەتی دابینکردنی بژێوی خێزان وای لە سەرجەم تاکەکان کردبوو کە هەمویان لەهەوڵی دابینکردنی بژێوی ژیاندابوون تاڕادەیەک دوربوون لە پەروەردەو چاودێری منداڵەکانیان، کە ئەمەش سەرئەنجام ئەو منداڵە ڕوبەڕووی توندوتیژی کۆمەڵایەتی و دەرونی و جەستەیی و وە سێکسیش دەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەش کرد" جۆری دەستدرێژیەکانیش لە ڕەگەزێکەوە بۆ ڕەگەزێکیتر جیاوازی هەیە کە لایەنی دەستدرێژیکار ئەنجامی ئەدات لەسەری، وەبەپێی تەمەنیش دەگۆڕێت، هەربۆیە زۆرینەی ئەوانەی ڕوبەڕووی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە لەڕەگەزی مێن و وەدواجار ڕوبەڕوی کوشتن و لەناوبردن دەبنەوە بۆ شاردنەوەی تاوانەکەیان کە زۆرجار بێ سەروشوێنی دەکەن، هەر بەپێی ئامارەکان ی لەماوەی یەک مانگدا 10ژن کوژراون کە ٤یان تەمەنیان لەخوار 16ساڵەوەیە، لەناوچەکانی هەولێرو ڕاپەڕین و دهۆک ڕوویداوە".

ڕۆژگار حسێن ڕونیشی کردەوە"هەربۆیە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی تر وشارێک بۆشارێکیتر دیاردەکە بەپێی ڕێژەی زۆروکەمی دەگۆڕێت، کەئەوەش پەیوەندی بە دەربڕین وزۆرترین ناڕەزایی ڕێکخراوەکان ویابێدەنگی ڕێکخراوەکانەوە هەیە لەئاست ئەو ڕووداوانە، هەروەها سەروەرنەبوونی یاسا وە هۆشیاری خێزان وتاک وکۆمەڵ کاریگەری هەیە لەسەر دیاردەکە، ئەو کەسانەی زیاتر ئەو تاوانانە ئەنجام ئەدەن و پەیوەندی بەباری خێزانیانەوە هەیە کە نالەباری وناجێگیری خێزان وە دووبارە پەروەردەی خێزان کاریگەری هەیە لەسەر خودی تاوانبارەکە وەهەروەها ئەوکەسانەی تاوانی دەستدرێژی سێکسی ئەنجام ئەدەن یاکوشتن باری دەرونیان ناجێگیرە و پێشینەیەکی خراپیان هەیە و ناتوانن دەستبەرداری ببن و وە سزاکانیش لەئاست تاوانەکان نین بۆیە زۆرکات پاساوەکانی بەربونیان ئاسانە و دەتوانن بەئاسانی لەو سزایە دەربازببن و ئەمەش دەرئەنجام بەردەوامی تاوانبار بە تاوانی گەورەتری لێ دەکەوێتەوە".

لانە ئامانج پارێزەرلە بارەی دەستدرێژی کردن بۆ سەر مندڵان بە ڕێگای کودرستانی ڕاگەیاند" هۆکارەکانی دەستدرێژی سێکسی بۆ پەروەردەی خیزانی دەگەڕێتەوە کە دەست درێژی سێکسی ئەنجام دەدەن ئەو انە لە چ جۆرە خێزانێکن یان پەروردە کردنی خێزان چۆن بوە؟دواتر دەگەڕێتەوە بۆ سەر خودی کەسەکان خۆیان کە لە چ ئاستێکی ڕۆشنبیری و ئینسانی دانە جگە لەوەش بونی زۆری پەیج و سایتی سێکسی و فیلم و دراما باسی ئەو حاڵەتانە دەکەن ئەوانە پاڵنەرە بۆ ئەو مرۆڤانەی تازە پێگەیشتون هەوز بازن باڵنەر دەبن بۆو یردنی ئەوکارە".

ووتیشی"دەستدرێژی سێکسی زۆرتر ڕوبەروی منداڵ دەبێتەوە،بۆ هەردوو ڕەگەزی نێرو و می ئەوانەی دەستدریژی سێکسیان بەرامبەر دەکرێت کەمن کە لە تەمەن گەورە دابن چونکە مرۆڤی گەورە دەتوانی داکوکی لە خودی خۆی بکات بەڵام زیاتر دەستدرێژی بۆ سەر منداڵانە زیاتر بۆ ڕەگەزی کچ".

 هەروەها راشیگەیاند" سزای یاسای دەستدرێژی سێکسی لەگەڵ هەر کەسێک کە تەمەنی لە ١٨ ساڵ کەمتر بێت جا دەستدرێژی بێت یان بە خواستی خۆی بێت بە تاوان دادەنریت، ئەگەر بە دەستدرێژی بێت بە پێ مادەی ٣٩٣ لە یاسای سزا دانی غیراقی بەپێی ئاستی دەست درێژیەکە سزاکەی دیاری دەکرێت لە سالێک تا ١٥ ساڵ و هەتا زیندانی هەتا هەتای و وە لەسێدارە دانیش دەگەرێتەوە ئەگەر دەستدرێژی کوشتنی لێبکەوێتەوە".

 ئەو پارێزەرە ڕونیشی کردەوە"ڕۆڵی یاسا لەو تاوانانەی سێکسی ئەگەر تاوانەکە دوای ئەنجام دانی ببێتە کەیسێکی یاسایی ئەوا یاسا زور بە وردی کاری لەسەر دەکات ئەوانەی لەو تۆمەتە تۆمەتباردەبن بە کەفالەت ئازاد کردن نایانگرێتەوە دادگاکان و رێکارە یاساییەکان لە دژیان دەبێت وە سزای قورسە وردبینیشی تێدا قورسە، زور جار ئەو تاوانانە نابیتە ئامار کاری لەسەر بکرێت بەڵام بەڕێژەیەکی زور لە هەلکشان دایە،زور جار ئەو منداڵانەی ڕوبەڕوی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە لە لایەن خانەوانەدەیان کارەکە پەردە پوش دەبێت لەبەر زاڵ بونی دابو نەریت وە زور جاریش کە دەبێتە کەیسی یاسایی سوڵحی عەشایەری دەکرێت تەنازول لە مافی تاوان لێکراو دەکریت، بەڵام گرنگی ئەوەیە کە دەبێتە کەیسی یاسایی و تەنازول بکرێت و تاوانبار هەر سزا دەدریت لە بەر ئەوەی مافی گشتی تَیدایە".

دلسۆز زەنگەنە چالاکوانی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند"چەند هۆکاریک هەن کە ئەم کارە قیزەوانە ئەنجام ئەدڕێت لە کومەڵکادا یەکەم، نەبوونی ووشیاری تاک لە کومەلگادا، دووەم، بەهۆی تەکنەلوجیا فریەی کە بەهیچ شێوەەیەک چاودێری لەلایەن حکومەتە بەسەروە نیە، سێهەم،سزا نەدانی تاوانبار دوای اپبات بوونی لە ئەنجامدانی تاوانەکە".

زەنگەنە ووتیشی" لە هەر ووڵاتێک یاسا سەرەوەر نەبوو ئەم حاڵەتانە و تەنانت کاری قێزەوانی تریش بەرپا ئەبێت بەرەوو هەلکشانێکی زیاتر ئەبی، هەروەها جاری وایە کلتور بە پێچەوانە وەرگێری وکومەڵگا بە خڕاپی بەکاربهێنێت، کاریگەری کلتور بەشێوازیەک بەرچاو لە کومەلگادا ڕەنگی داواتەوە کە ئەبینرێت، لە رووی ئایین زۆر بوونی فتوای نابەجێ و احزابی اسلامی هەر لایەنیک ئەیەوەی فتوای خۆ بات بێ گۆیدانی بە کومەڵگا هۆکاران بۆ درۆستبوونی ئەم تاوانانە، ‌هەندی جار ئاین رووڵیِکی باشی ئەبێ لە کاتی بەکار هێنانی بەشێۆازیکی ڕاست وەک رێنمایی کردنی و بڵاوە کردنەوە هوشیاری دەرباری کۆشتن یان ئەنجامدانی ئەم کارە نەخوازراوەنەدا".