ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، تۆمەتباری‌ روداوەكەی‌ شەوی‌ رابردوی‌ چەمچەماڵ دەستگیركرا.

رۆژی دووشەممە 19ی ئابی 2019 بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، "پاش گەیشتنی‌ تیمەكانی‌ بەڵگەی‌ تاوان‌و مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ چەمچەماڵ بۆ شوێنی‌ روداوەكەو دەستپێكردنی‌ لێكۆڵینەوەكان، كاتژمێر 4:00ی‌ بەرەبەیانی‌ ئەمڕۆ لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ چەمچەماڵەوە توانرا تۆمەتبار دەستگیر بكرێت‌و دەستیشبگیرێت بەسەر ماتۆرسكیلەكەو ئەو دەمانچەیەی‌ تاوانەكەی‌ پێ ئەنجامداوە".

بكوژەكە ناوی‌ (س م، ا) لەدایكبوی‌ 2000و دانیشتوی‌ ناحیەی‌ صمودی‌ سەر بەقەزای‌ كەلارە

ئاماژە بەوەشكراوە، "كوژراوەكە ناوی‌ (ز، ك، ع)و لەدایكبوی‌ 2003 یەو بكوژەكەش ناوی‌ (س م، ا) لەدایكبوی‌ 2000و دانیشتوی‌ ناحیەی‌ صمودی‌ سەر بەقەزای‌ كەلارەو بەمەبەستی‌ سەردانیكردنی‌ خوشكێكی‌ چوەتە چەمچەماڵ، لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 406 راگیراوەو دانی‌ بەتاوانەكەیدا ناوە".

شەوی‌ رابردوو، ماتۆر سوارێك تەقە لەكارمەندێكی‌ بەنزینخانە دەكات لەقەزای‌ چەمچەماڵ‌و دەیكوژێت‌و ئەو پارەیەی‌ پێی‌ بوە دەیدزێت.