ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 Image result for turkey news

بەبڕیاری وەزیری ناوخۆی توركیای حكومەتی توركیا، سەرۆكی شارەوانیەكانی ئامەدو مێردین و وان لەپۆستەكانیان دوور دەخرێنەوە.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئابی 2019 ژمارەیەك لەمیدیاكانی توركیا، بڵاویانكردوەتەوە: "بەیانی ئەمڕۆ هێزێكی ئەمنی زۆر گەمارۆی بیناكانی شارەوانی ئامەد و مێردین و وانیان لەباكوری كوردستان داوە".

میدیاكانی توركیا ئەوەشیان بڵاوكردۆتەوە، "جوڵەپێكردنی ئەو هێزانە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارێكی وەزیری ناوخۆی توركیا بووە، بۆ دوورخستنەوەی هەریەك لە عەدنان سەلجوق سەرۆكی شارەوانی گەورەی ئامەد، بەدیعە ئۆزگۆگچە سەرۆكی شارەوانی گەورەی وان، ئەحمەد تورك سەرۆكی شارەوانی مێردن لەپۆستەكانیان".

هەر لەو هەواڵەدا هاتووە:" بڕیارەكەی وەزیری ناوخۆی توركیا پارێزگارەكانی ئەو پارێزگایانەی لەشوێنیان داناوە".