ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف- گەرمیان

ئەمڕۆ دووشەمە 19ی ئابی 2019، لە شارەدێی رزگاری سەربەشارۆكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، كەسێك بەدەماچە كۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.

موقەدەم عەلی جەمال، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بە (رێگاى كوردستان )ی راگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڕەكی ئاسودەی شارەدێی رزگاری گەنجێك بەناوی هێمن جەبار لەدایك بووی ساڵی 1986 بە دەمانچە خۆی كووشت.

گووتیشی، ئەوگەنجە لەماڵەوەی خۆیان كۆتای بە ژیانی خۆی هێناوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

سەرچاوەیەكیش لەبەشی دادوەری نەخۆشخانەی گشتی كەلار بۆ رێگای كوردستان، ئاشكرایكرد ن گەنجەكە هەر بەمردووی هێنرابوو بۆبەشەكەیان.

بەپێی زانیاریەكان گەنجەكە ئاوارەی خورماتووە.