ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گوتەبێژی وەزارەتی بارزگانی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ نووسینگەی سەرۆكوەزیران و ئەمینداریەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر هێڵین لەبارەی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016.

رۆژی چوارشەممە 4ی ئەیلولی 2019 محەممەد حەنوون، گوتەبێژی وەزارەتی بارزگانی حكومەتی عێراق بە میدیاكانی راگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق لەگەڵ نووسینگەی سەرۆكوەزیران و ئەمینداریەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر هێڵە لەبارەی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016. 

گوتەبێژی وەزارەتی بارزگانی عێراق راشیگەیاند، چاوەڕواندەكرێت بەمنزیكانە ئەو بابەتە یەكلایی بكرێتەوە و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدات.

حەنوون ئەوەشی خستەروو، هەر كاتێك رەزامەندی درا، ئەوا وەزارەتی بازرگانی ئامادەیە ئەو پارەیە بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت.