ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- هەولێر

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 5-9-2019 لەشاری هەولێر، شاندێكی باڵای حزبی شیوعی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی د. كاوه‌ مه‌حمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و عوسمان زیندانی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان سەردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان نیانكرد لەلایەن سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی كران.

له‌دیدارێكی دۆستانه‌دا بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێكرا و تیشكخرایه‌ سه‌ر گرنگترین پێشهاته‌كان، و باس له‌ ره‌وشی شاری كه‌ركوك و هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ كوردی یه‌كان كرا و پێكه‌وه‌بوونیان به‌ گرنگ زانرا.

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا بۆزیاتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و هاوئاهه‌نگی یاساكانی تایبه‌ت به‌ ژیان و گه‌وزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ماهه‌نگی نێوان فراكسیۆنی یه‌كگرتوو و فراكسیۆنی شیوعی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ته‌ئكیدی له‌سه‌ركرایه‌وه‌.