ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گیڤارا گه‌رمیانی ـ گه‌رمیان 

هاووڵاتیانی كورد جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 بۆ كورد به‌ گرنگ ده‌زانن و پێیان وایه‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده‌یه‌ ده‌بێته‌ی هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و مه‌ترسسی هێرش و كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كانی داعش ناهێڵێت و ئاسایش بۆ سه‌رجه‌م كوردنشینانی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان، له‌ مه‌خمور و سه‌لاحه‌دین و كه‌ركوك و دیاله‌ دابین ده‌كات .

به‌هۆی سیاسه‌تی ڕاگواستن و ته‌عریبی حكومه‌تی به‌عسی ڕووخاو هێرشی داعش بۆ سه‌ر به‌شێك له‌ ناوچه‌دابڕێنراوه‌كان، هه‌زاران ڕۆڵه‌ی كورد بێ سه‌ر و شوێن و شه‌هید و زینده‌به‌چاڵ و بێ حاڵ و ماڵكرا، له‌ ئێستادا خانه‌قینیه‌كان ده‌ستیان داوه‌ته‌ هه‌ڵمه‌تێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماده‌ی 140 و هاووڵاتیه‌كیش كه‌ به‌ هۆی هێرشی داعشه‌وه‌ ماڵ و حاڵی جێهیشتوه‌و برازاكه ی لێی ون بووه‌ و داوا ده‌كات هه‌ركه‌س سۆراغی ده‌زانێت ئاگاداری بكاته‌وه‌ .

له‌میعه‌ محه‌مه‌د، سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماده‌ی 140 له‌ خانه‌قین بۆ ڕێگای كوردستان وتی : جێبەجێنەکردنی مادەی ١٤٠ی دەستور سەرجەم پرۆسەی سیاسی ودیموکراسی لە عێراقی فیدراڵ دەخاتە ژێر پرسیارەوە وکێشەو گیروگرفتەکانی چەندین ساڵەی ئەم ناوچەیەو دانیشتوانەکانی زۆرترو قووڵتردەبێتەوە و تۆڵەسەندنەوەو وکوشتن وکوشتار زیاتر دەبێت و ناوچەکە وبەشێوەیەکی گشتی ناسەقامگیری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی لەخۆدەگرێت وناسنامەی ئەم ناوچەیە کە کوردستانیە لەناودەچێت.

له‌میعه‌ محه‌مه‌د، وتیشی: هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆی هاووڵاتیان بۆ گەڕانەوەی ئەمن وئاسایشە بۆ شاری خانەقین ودەوروبەری بە فشارێکی مەدەنیانە بۆ جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ی دەستور وگەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن ماف و کۆتایی هێنان بە زوڵم و ستەمی ڕەگەزپەرست وشۆفینیەکان کە لەسەردەمی رژێمی بەعس وەتاوەکو ئێستا بەردەوامی هەیە، ئەم هەڵمەتە لە 15/7/٢٠١٩ڕاگەینراوە .

ماده‌ی 140، ئه‌و ماده‌ یاساییه‌ی كه‌ كورد پێویستی به‌ جێبه‌جێكردنی هه‌یه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی ناوچه‌كه‌ی و چاره‌سه‌ری كێشه‌ جۆراوجۆره‌كانی، هاووڵاتیانی كورد تا ئێستاش له‌ زۆر پرسدا باج ده‌ده‌ن، توشی دەیان كیشه دەبن له وانه هاوڵاتی هەیە له گویرٍ له دایك بوه، بەڵام نفوسی هەولێره، یان له گویڕ له دایك بوه و نفوسی موسڵه ئەمەش هۆكارێكی سیاسیه له نێوان هەرێم و به غداد كه تا ئێستا هەر یەكەیان ناوچه دابڕێندراوه كان بەهی خۆیان دەزانن لەم نێوەندەدا هاوڵاتی زەرمەندی یەكەمن كه شونسیان شوناسی ئەو شوێنه نییه كه لێی له دایك بون ئەم كێشەیه له هەموو ناوچه دابریندراوەكاندا بونی هەیه ، كەچی ئێستا له‌ زۆر شوێن بۆ كاره‌كانی ئاسته‌نگ دروست ده‌بێت، له‌ خانه‌قین و قه‌ره‌ته‌په‌ و خورماتوو و گوڵاڵه‌ش هه‌روا. بۆیه‌ ئه‌ركی هه‌موو تاكێكی كورد كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماده‌ی 140 بكات بۆ ئه‌وه‌ی كورد ڕزگاری بێت له‌و دۆخه‌ی تێكه‌وتووه‌ و ئارامی و ئاسایشی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ و جارێكی دیكه‌ نه‌كه‌وێته‌ ژێر ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش، كه‌ وه‌ك ساڵی 2014 بینیمان كورد له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان هاوشێوه‌ی ته‌عریب كردن، به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ ماڵ و حاڵ و ژیان و گوزه‌رانیان وێران بوو.

عادل حه‌مید چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ، بۆ ڕێگای كوردستان وتی : گرنگی ماده‌ی 140 بۆ كورد له‌وه‌دایه‌، جارێكی دیكه‌ ئارامی و ئاسایشی ته‌واو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوچه‌ كوردنشینیانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی، ناوچه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ باوه‌شی هه‌رێمی كوردستان و ڕزگارییان ده‌بێت له‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێی چه‌ته‌كانی داعش كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌،كورد به‌ كوشتن و گرتن و بێ سه‌رو شوێن كردن باج ئه‌دات .

عادڵ حه‌مید، وتیشی: پێویسته‌ كورد كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماده‌ی 140 بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاری بێت له‌و دۆخه‌ی تێكه‌وتووه‌ و ئارامی و ئاسایشی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ و جارێكی دیكه‌ نه‌كه‌وێته‌ ژێر ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش، كه‌ وه‌ك ساڵی 2014 بینیمان كورد له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان هاوشێوه‌ی ته‌عریب كردن، به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ ماڵ و حاڵ و ژیان و گوزه‌رانیان وێران بوو.

هاوڕێ ڕێبوار، كادری حزبی شیوعیه‌ له‌ مه‌خمور، بۆ ڕێگای كوردستان وتی : ناحیه‌ی گوێر یه‌كێكه‌ له‌و ناحییانه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای مه‌خموره‌ و له‌ كاتی هاتنی چه‌ته‌كانی داعشدا ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی به‌هێز تێدا ڕوویداوه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ی بوه‌ته‌ قوربانی و كوژراوه‌، گوێر به‌ر شاڵاوی ته‌عریب و ڕاگواستنه‌وه‌ كه‌وتووه‌ و به‌ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ئارامی و ئاسایشی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی به‌عس و داعش ئازاری زۆری كێشاوه‌ و ده‌ربه‌ده‌ر .

هاوڕێ ڕێبوار، وتی : به‌داخه‌وه‌ له‌به‌ر سیاسه‌تی ڕژێمی به‌عس و هێرشی ئه‌م دوایه‌ی داعش دانیشتوانی مه‌خمور و ناواره‌ بوون و قوربانیان داوه‌ و خه‌ڵكیان بێ سه‌روشوێن بووه‌ ، كه‌ تا ئێستا كه‌س نازانرێ له‌كوێیه‌ و ماوه‌ یا مردووه‌، به‌هۆی هه‌اتنی داعشه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ی جێهیشتوه‌.

عبدالرحمان خه لیل، مامی شێروان كریم، بۆ رێگای كوردستان وتی : كاتێك داعش هێرشی سه ر مه‌خمور و ناحیه‌كانی به‌تایبه‌ت گوێر برازاكه‌م له ماڵی ئێمه بوو بەهۆی پشوی هاوینه، له كاتی هێرشی داعش بۆسەر گوێر و ناحیه كانی دەوروبەری بەزور توانیمان خۆمان له‌ مەخمور ڕزگار بكەین و به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی مه‌خمور به‌ڕێكه‌وتین و له‌ شوێنێك ماینه‌وه‌ پێیان ده‌وت ماڵی شێخ ، دوای هێرشی زیاتری داعش، من و خێزانه‌كه‌م و‌ برازاكه‌م بێ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ماڵی براكه‌م بزانینن، به‌ڕێكه‌وتین بۆ توركیا، له‌توركیا برازاكه‌م كه‌ ته‌مه‌نی ١٦ ساڵ بوو له‌ ئێمه‌ دابڕا، تا ئیستا هه‌واڵی نازانین، به‌ڵام ئه‌وه‌ ئه‌زانین خێزانه‌كه‌ی كوژراون به‌ده‌ستی داعش.