ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شه‌وی ڕابردوو، له‌ شاری كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ به‌دوای یه‌كدا ڕوویدا و به‌و هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون .

ئەفراسیاو کامیل، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بۆ ڕێگای كوردستان وتی : له‌ شوێنه‌ جیاجیاكانی ناو شاری كه‌ركوك چوار ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك به‌دوای یه‌ك ڕوویانداوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س كه‌س برینداربوونه‌ و كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ .