ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گیڤارا گه‌رمیانی

وه‌لید و زانا، دوو شوفێری كوردی دانیشتوی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانن، ماوه‌ی پێنج ڕۆژه‌ له‌ لایه‌ن هێزێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ ڕفێنراون و تا ئیستا كه‌س شۆراغ و هه‌واڵێان نازانێت.

وه‌لید فه‌رهاد، دانیشتوی شارۆچكه‌ی كفریه‌ و خێزانداره‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن زانا شكور ، هاوڕێ په‌یوه‌ندی پێوه‌ ده‌كرێت، كه‌ له‌ ڕێگای داقوق ئۆتۆمبیله‌ بارهه‌ڵگره‌كه‌ی په‌كی كه‌وتووه‌ و پێویستی به‌هاوكاری هه‌یه‌، هه‌ر زوو وه‌لید و هاوڕییه‌كی به‌ڕێی ده‌كه‌ون و ده‌گه‌نه‌ لای هاوڕییه‌كه‌یان، له‌ ناكاودا هێزێك دێت و وه‌لید و زانا ده‌بن و هه‌ڵدین .

ئه‌و هاوڕییه‌یان كه‌ له‌ شارۆچكه‌ی كفری له‌ گه‌ڵ وه‌لید رۆیشتووه‌ بۆ به‌ هاناوه‌ چوونی زانا، نه‌ڕفێنراوه‌ و ماوه‌ته‌وه‌ ، ته‌نها ئه‌وه‌ ئه‌زانیت هێزێكی نه‌ناسراو دوو هاورییه‌كه‌یان بردووه‌ .

ڕووداوه‌كه‌ له‌ سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك ـ به‌غدا، بووه‌ له‌ نزیك كۆمه‌ڵگای گه‌رمیان، كاتێك وه‌لید و زان له‌ ژێر ئۆتۆمبیله‌كه‌دا بوونه‌ و سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی بوونه‌، هێزه‌كه‌ هاتوون و ده‌ستگیرییان كردوون، له‌و ساته‌وه‌ براون تا ئ ئیستا موبایله‌كانیان داخراوه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك كار ناكات.

ماوه‌ی پێنج ڕۆژه‌ خانه‌واده‌ی ئه‌م دوو گه‌نجه‌ به‌ به‌رده‌وامی سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی كوڕه‌كانیان و دووجار فرۆكه‌ی سوپای عێراق بۆ دۆزینه‌وه‌یان هه‌ستاوه‌ و تا ئیستا هیچ سه‌ره‌داوێكی ڕووداوه‌كه‌یان ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌ و نه‌دۆزراونه‌‌ته‌وه‌ .