ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، فەرمانی ھەرێمیی بۆ دەستبەكاربوونی ھەردوو جێگرەكەی، دەركرد.

رۆژی سێشەممە 10ە ئەیلولی 2019 لە راگەیانراوێكدا، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان، فەوزی ھەریری، ئاشكرایكرد سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، فەرمانی ھەرێمیی بۆ دەستبەكاربوونی ھەردوو جێگری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەركردووە.

لە راگەیەنراوەكەی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستاندا هاتووە:

"سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، رۆژی یەكشەممە، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩، فەرمانی ھەرێمیی بۆ دەستبەكاربوونی جەعفەر مستەفا عەلی و مستەفا قادر مستەفا وەك جێگرانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەركرد".