ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنه‌ی هاوبه‌شی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان بۆ ئاماده‌کردنه‌وه‌و ده‌رچواندنی یاسای چاکسازی له‌ موچه‌، خانه‌نشینی، به‌خشین و ڕێکخستنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌کان کۆده‌بێته‌وه‌.

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکدا لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە، "لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ ئاماده‌کردنه‌وه‌ و ده‌رچواندنی یاسای چاکسازی له‌ موچه‌، خانه‌نشینی، به‌خشین و ڕێکخستنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌کان کۆده‌بێته‌وه‌، بڕیاره‌ وه‌ک یه‌که‌م پرۆژه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم په‌سه‌ند بکرێت له‌ په‌رله‌مان".

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان داواش دەکات هەموان پشتیوانی ئەو پڕۆژە یاسایە بن و دەڵێت، "ده‌رچواندنی ئه‌م یاساش پێویستی به‌ پشتیوانی هه‌موانه‌"

ئەوەشی خستەڕو، "ڕێکخستنه‌وه‌ی داهاتی خاڵه‌ سنوریه‌کان و باجی کۆمپانیاکان هه‌نگاوێکی دیکه‌ی گرنگه بۆ چاکسازی و چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌و دۆسیه‌مان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی کردوه‌و بڕیاردراوه‌ پێداچونه‌وه‌و چاکسازی بۆ بکرێت".