ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌ دۆخی كورد له‌ سوریا، داوای له‌ سێرگێ لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا كرد وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئێستا و داهاتوی سوریادا هاوکاری بکه‌ن بۆ پاراستنی مافه‌کانی کورد له‌و وڵاته‌، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆك پوتین و ڕوسیای كرد كه‌ له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا هاوكاری و پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانیان کردوه‌‌ و سوپاسی سه‌ردانی لاڤرۆڤی كرد و سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ نیشانه‌ی پشتگیری له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌قه‌ڵه‌م دا.

ئێواره‌ی دوشه‌ممه‌ 7/10/2019 له‌ هه‌ولێر، له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لاڤرۆڤ به‌رده‌وامیی پشتگیریی ڕوسیای بۆ هه‌رێمی كوردستان دوپاتكرده‌وه‌ و خۆشحاڵیی خۆی بۆ به‌ره‌وپێشچونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دیالۆگی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوری عێراق ده‌ربڕی.

لاڤرۆڤ سوپاسی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی كه‌ به‌ كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیا ڕوسییه‌كان دراوه‌ تا وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به‌تایبه‌تیش له‌ كه‌رتی وزه‌دا، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی هاوكاریی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر دوپات كرده‌وه‌.