ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف- گەرمیان 

پۆلیسی گەرمیان شەو سێشەمە 8/ 10 / 2019 هەواڵی خنكانی گەنجێكی تەمەن 17ساڵی لەسنوری ئیدارەی گەرمیان، راگەیاند.

موقەدەمی ماف پەروەر، عەلی جەمال ،بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند،شەوی سێ شەمە 9 / 10 / 2019 لەگوندی شێخ لەنگەر سەربەشارەدێی كوڵەجۆ گەنجێك بەناوی ( ئەیوب شاكر محمود) لەدایكبووی 2003 لەپرۆژەیەكی ئاوی كشتوكاڵدا خنكا.

گووتیشی، لەلایەن تیمەكانی فریاكەوتن و غەواسی گەرمیان دەستكرا بەگەڕان بۆتەرەمە دۆزرایەوە ،پۆلیسیش لێكۆڵینەوە لەهۆكارو چۆنێتی خنكانی ئەو گەنجە دەكات و لەئێستاشدا بەبڕیاری دادوەربەپێی مادەی 408 گەنجێك كە هاوڕێی ناوبراوبوەو لەكاتی ڕوداوەكە لەگەڵی بوە بەندكراوە.

Image may contain: outdoor and water