ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سوپای تورکیا و بە هاوکاری چەکدارە بەکرێگیراوەکانی هێرش و پەلامارێکی بەرفراوانیان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد بە مەبەستی داگیرکردنی رۆژئاوای کوردستان و ئاوارەکردنی هاوڵاتیانی ئەو پارچەیەی کوردستان و لەباربردنی ئەو دەستکەوتانەی کە لە رۆژئاوای کوردستان بە دەست هاتوون .

ئەو هێرش و پەلامارەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان پێشێلکاری یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکانە ،ئێمە لە فراکسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی کوردستان ئەو هێرش و پەلاماردانەی دەوڵەتی تورک بە توندی ئیدانە و مەحکوم دەکەین

مێژوو سەلماندویەتی کە مافی رەوای گەلان بۆ دیاری کردنی چارەنوسی خۆیان هیچ کات بە جەنگ و زەبر و سەرکوتکردن لەبار نابرێت وە خزمەت بە پێکەوەژیانی

ئاشتیانەی نێوان گەلان ناکات .

د.محی الدین حسن

سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی

9/10/2019