ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- هەولێر

ئێستا لەبارەگای كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی كوردستان 15 حزبی كوردستانی لە كۆبوونەوەدان، بڕیارە لەم كۆبوونەوەیەدا ئیدانەی لەشكر كێشی رژێمی توركیای داگیر كەر بكەن بۆسەر رۆژئاوای كوردستان و رێكەون لەسەر خۆپیشاندانێكی جەماوەری سەرتاسەری و نارەزایی خەڵكی باشووری كوردستان و لایەنە سیاسیەكان بگەیەننە نەتەوە یەكگرتوەكان و هەڵوێستیان یەكخەن دژی ئەو رەشەكوژیەی توركیا.