ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- هەولێر
كۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەكانی هەولێری پایتەخت كە لە بارەگای كۆمیتەی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو بۆ ئیدانەكردنی لەشكركێشیەكەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوا.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئەحمەد شێروانی بەرپرسی كۆميتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی كوردستان رایگەیاند: هەموولا رێككەوتین لەسەر ئەوەی رۆژی شەممە كاتژمێر 10ی بەیانی گردبوونەوەیەكی بەرفران لە بەردەم بارەگای یوئێن ئەنجام بدرێت و نارەزای پایتەخت بگەیەنرێتە جیهان و داوابكرێ‌ چیدی خوێنی كورد بەدەستی تورك نەڕێژرێ‌ و وڵاتی كوردان داگیر نەكرێ‌.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بڕیاردرا لە قۆناغی دووەمدا هەوڵبدرێ‌ كۆمەك و هاوكاری بۆ رۆژئاوای كردوردستان كۆبكرێتەوە.