ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، دابەشكردنی موچە بەردەوام دەبێت و ئەم هەفەتەیە چەند وەزارەتێك موچە وەردەگرن.

بەپێی زانیارییەكان وەزارەتی دارایی و ئابوری، سبەینێ یەكشەممە، 13ی تاشرینی یەكەمی 2019 موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان رۆژی دووشەممە، موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەكرێت.سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی راشیگەیاند: "رۆژانی سێشەممە تا پێنجشەممە، موچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و وەزارەتی دادو ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییەكان دابەشدەكرێت".