ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەلا جاف

رۆژی سێشەمە 5ی تشرینی دووەمی 2019، ژمارەیەك لە ئەندامانی داواكاری گشتی لەگەرمیان و دادوەران بەهۆكاری سزادانی بەكۆمەڵی دادوەران و هاوكاری نەكردنیان بۆپرسی چاكسازی و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی دەستیان دایە مانگرتن.

نزار حەسەن، سەرۆكی فەرمانگەی داواكاری گشتی گەرمیان بە رَیگای كوردستان-ی راگەیاند، "ماوەیەكەكێشەمان هەیە لەگەڵ دادگا، هاوكات پەیامی چاكسازیمان هەبوو بۆئەوەش داوامان لە ئەنجومەنی دادوەری و داواكاری گشتی كرد هاوكارمان بن بۆبنەبڕكردنی گەندەڵی، كەچی بەكۆمەڵ بڕیاری سزادانی كۆمەڵێك دادوەر دەركراوە".

ناوبراو گووتیشی،" لە ئەمڕۆوە مانگرتنمان راگەیاندوەو لەبایكۆتكردنی دەوام بەردەوام دەبین تا ئەوكاتەی لیژنەیەك لەسەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یاخود سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان یاخود لەسەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان سەردانمان دەكەن وگوێمان لێدەگرن".

لەبارەی داواكاریەكانیانەوە، سەرۆكی فەرمانگەی داوزاكاری گشتی گەرمیان رایگەیاند" داواكارین لێكۆڵینەوەی جدی لەوبابەت و دۆسیانەی كە پێمانەلەسەر رەوشی دادوەری لەگەرمیان، هاوكات هەڵوەشاندنەوەی دەست بەجێی بڕیاری سزادانی دادوەران".

هاوكات جەختی لەسەر ئەوەكردەوە" وەك دادوەران وداواكاری گشتی تەنیا داوای چاكسازی و لێكۆڵینەوەمان كردوە لەهەندێك دۆسیە، كە رەنگەزیانی بۆ هەندێك لەدادوەران تێدابێت".