ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەلا جاف

بەرپرسێكی سەر بەوەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەستپێكردنەوەی مامەڵەی كەم ئەندامانی راگەیاند.

دەرون عومەر بەرێوەبەری بەریوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپیدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان، بەرێگای كوردستان-ی راگەیاند، لە سبەینێوە ٦ی ۱۱ی ۲۰۱۹ وەرگرتنی فایل و مامەڵەی نوێی كەم ئەندامی لەگەرمیان دەست پێدەكاتەوە.

گووتیشی، هەموو ئەو كەسانەی دەیانەوێت سوودمەندبن لەتۆری چاودێری كۆمەڵایەتی و وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لەسنوری گەرمیاندا دەتوانن لەسبەی نێوەوە سەردانی تۆری پاراستنی كومەڵایەتی گەرمیان بكەن لەشاری كەلار، وە دانیشتوانی شارەكانی خانەقین وكفری سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكانی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی شارەكانیان بكەن بەمەبەستی ناو تۆماركردن.