ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی سێشەممە 5-11-2019 بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کونسڵی چین کۆبوونەوە و وڵاتی چین بڕی سەدهەزار دۆلاری پێشکەش بە حکومەتی هەرێم کرد.

کونسڵخانەی چین لە شاری هەولێر لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت"بەناوی باڵیۆزخانەی چینی میلـلی لە عێراق و کونسڵگەریی گشتی چین لە هەولێر، بڕیادرا هاوکاریی ماددی پێشکەش بە حکومەتی هەرێم بکرێت و نی رووچی کونسڵی گشتی چین بڕی ١٠٠هەزار دۆلاری ئەمریکی بە کاش بەخشی بە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق  وەک هاوکاریی مرۆیی".

لەبارەی پارەکەوە، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند :"ئەو هاوکارییە بۆ پەنابەران و ئاوارەکان خەرج دەکەین".