ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف-رێگای كوردستان 

نوێنەرانی فەرمانـبەرانی گرێبەست لە شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، وەستانێكیان ئەنجامداو داوا دەكەن هاوشێوەی مامۆستایانی گرێبەست دابمەزرێن.

لاوین مەحمود ، وەك یەكێك لەنوێنەرانی فەرانبەرانی گرێبەست لەكەلار، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند" ئێمە ئەمڕۆ پێنجشەمە 7 / 11 / 2019 ، وەكو فەرمانبەرانی گرێبەست لە سەرجەم فەرمانگە جیا جیاكانی سنوری شارۆچكەی كەلار ، وێڕای دەست خۆشیمان لە بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست لە لایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان،هاوكات دواكارین هاوشێوەی مامۆستایانی گرێبەست فەرمانبەرانیش بڕیاری بە هەمیشەییان بدرێت، چونكە ئێمە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا سەرەڕای قەیرانی دارایی و نیوە موچە ، ئەركەكانی سەر شانمان لە خزمەتی هاوڵاتیان بە باشی ئەنجامداوە ."

گووتیشی" لە پێناو ئەو مەبەستە بڕیارمان داوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوووە دەست بەچالاكی مەدەنی بكەین.

ئەوەشی خستەروو، هەریەكەمان زیاتر لە 3 بۆ5 ساڵ خزمەتمان هەیەو ژمارەمان پتر لە هەزار فەرمانبەر دەبیت .