ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- هەولێر

رۆژی 9-11-2019 لە شاری هەولێر یەکەمین کۆڕبەندی هێزە چەپەکانی کوردستان بەدروشمی (کاراکردنی ڕۆلی هێزەکانی چەپی کوردستان لەتێکۆشانی نیشتمانی وچینایەتیدا) لە هۆڵی شەهیدانی حزبی شیوعی کوردستان لە عەنکاوە بەسترا.

لە كۆڕبەندەكە بە ئامدەبوونی نوێنەری بەشێک لە حزبە چەپ و کەسایەتی و رۆشەنبیر ئەنجامدرا . " پرسی كوردستان و ڕەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" چوارچێوەی گشتی كۆربەندەكەی پێكهێنا . ڕوانگەی هێزە چەپەكانی كوردستان بۆ كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و ململانێی هێز نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كارتێكردنی لەسەر پرسی كوردستان، هەروەها هەلومەرجی ئەمڕۆی كوردستان و بنەمای گوتاری هێزە چەپەكانی كوردستان و دەرفەتی كاری هاوبەش و ئاستەنگەكان چەقی گفتوگۆی هێزەچەپەكانی هەرچوارپارچەی كوردستانبوو 
حزبی كۆمۆنیستی باكور، حزبی سۆشیالیستی باكور، حزبی كۆمۆنستی ڕۆژئاوا، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، حزبی شیوعی كوردستان، بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان. لەگەڵ چەندین نوسەرو كەسایەتی و هەڵسورای چەپ بەشداربوون .

Image may contain: 15 people, including Ibrahim Sofi Mahmoud, indoor

Image may contain: 1 person

Image may contain: 9 people, people sitting and outdoor

Image may contain: 7 people, indoor

Image may contain: 4 people