ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

له‌پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ دووشه‌ممه‌ 2ى كانونى یەکەمی 2019 سوپاى توركیا خێوه‌تگه‌یه‌كى ئاواره‌كانى له‌ ناوچه‌ى ته‌ل ریفعه‌ت له‌ رۆژئاواى كوردستان بۆردومان كرد رێژه‌ى قوربانیه‌كانى گه‌یشته‌ 10 شه‌هید و 10 بریندار كه‌ زۆرینه‌یان منداڵن. 

 به‌پێى هه‌واڵێكى سایتى هاوارنیوز له‌و بۆردومانه‌دا 10 كه‌س شه‌هید بوون كه‌ هه‌شتیان منداڵن و 10 تریش برینداربوون كه‌ ئه‌وانیش هه‌شتیان منداڵ بوون .

ز‌ورینه‌ى قوربانیه‌كان ئاواره‌ى شارى عه‌فرینن كه‌ له‌لایه‌ن سوپاى توركیاوه‌ شاره‌كه‌یان داگیركراوه‌.