ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەلا جاف- رێگای كوردستان

ئەمڕۆ سێشەمە 3/ 12/ 2019 بەرپرسێك، گەڕانەوەی 800 خێزانی ئاوارەی بۆ سنوری شارەدێی سەعدیی سەربەشارۆچكەی خانەقین راگەیاند.

ئەحمەد زرگوشی بەڕێوەبەری شارەدیی سەعدیە، بە رێگای كوردستانی راگەیاند" ئەمڕۆ 800 خێزانی ئاوارەی سنوری شارەدێی سەعدیەو گوندەكانی دەوروبەری گەڕانەوە بۆزێدی خۆیان كە لەپاش داگیركردنی سەعدیەو گوندەكانی دەوروبەری لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئاوارەی خانەقین و گەرمیان بوون"

گووتیشی" ئەگەرچی بڕیاربوو بەرلەمانگێ ئەو خێزانانەبگەرێنەوە بەڵام لێكۆڵینەوەی زیاتر لەدۆسیەكانیان لە رووی ئەمنیەوە پرۆسەی گەڕانەوەیانی دوای خست."

لەناوڕاستی ساڵی 2014دا تیرۆریستانی داعش،شارەدێی سەعدیەو گوندەكانیان داگیركرد بەو هۆیەوە خەڵكەكەی ئاوارەی خانەقین و گەرمیان بوون.