ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە چوارچێوەی چالاكیەكانی كورد و دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی و وەك بەشێك لە چالاكیەكانی رێكخراوە نا حكومەیەكان , لە پەراوێزی كۆنگرەی 18ی وڵاتانی ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە شاری لاهای هۆڵەندا, رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید بۆ دووەمجار سمینارێك ساز دەكات بۆ ناساندنی دۆسیەكانی جینۆسایدی گەلی كوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست , کە سبەی چوارشەممە 12/4 ، لە بینای دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە شاری لاهای لە هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت، كە بۆ ئەمساڵ ئەم بەڕێزانە بەشداری تێدا دەكەن :

سەرەتا نیشاندانی فلیمێك لەسەر جینۆسایدكردنی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان.

حاكم رزگار كورتەیەك لەسەر دادگای باڵای تاوانەكان و دۆسییەكانی گەلی كورد.

فارس یوسف جیجۆ وەزیری پێشووی عێراقی لە رێكخراوی شلۆمۆ جینۆسایدی كریستانەكان 

عەبوڵا نەورۆڵی پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە لەسەر تاوانی هەڵەبجە .

عەبدالڕەحمان زێباری : خوێندنەوەی یاسایی تاوان لە رۆژئاوای كوردستان

پارێزەرئەیاد ئیسماعیل کاکەیی : پرسی قەرەبوی قوربانیانی جینۆساید ،هەڵەبجە،بارزانی ،فەیلی...

هێمن حەسیب :تەعریب لە نێوان رژێمی بەعس و حكومەتی ئێستای عێراق

مافناس کۆسارستارعبدللە : چۆنیەتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن ولێکۆڵینەوە لەگەل قوربانیانی دەستدرێژی سێکسی (کەیسی کچانی ئیزیدی)

نیام خەدیدە دۆسیەی كچانی گەڕاوەی ئێزیدی

ئازاد محەمەدەمین قوربانی ئەنفال : ئەنفالی گوندی جەلەمۆرد

ئامادەكار: عەلی محمود محەمەد