ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زاهیر ئیبراهیم 

لە مەڕاسیمێكدا بە ئامادەبوونی چالاكوان و ڕۆشنبیران و سەرۆكی زانكۆی سۆران و نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، خانەی فەرهەنگی شین كە لایەن ژمارەیەك گەنج سەرپەرشتی دەكرێت كرایەوە,رێكخەرانی فەرهەنگخانەكە دەڵێن ئامانجیان لە كردنەوەی فەرهەنگخانەكە بایەخدانە بە چالاكی هونەری و ڕۆشنبیری.

لەسەرەتای مەراسمیەكەدا دكتۆر مسلح مستەفا سەرۆكی زانكۆی سۆران ،وتەیەكی پێشكەش كرد، ڕایگەیان" كردنەوەی خانەی فەرهەنگی شین كە لە بواری ڕۆشنبیری و هونەری كاردەكات جێگای دەست خۆشیە و دەتوانێت لە بواری خۆیدا ڕۆڵ و كاریگەری بەرچاوی هەبێت بەتایبەت لەڕووی گرنگی دان بە بواری ڕۆشنبیری و هونەری و ناوەندێك بێت بۆ گفتوگۆ و خوێندەوە".

هەروەها ڕاشیگەیاند" وەك زانكۆی سۆران پشتگیری لە فەرهەنگخانەی شین دەكەین و هیوای سەركەوتن و كاری باشیان بۆ دەخوازین ".

هەرلە مەڕاسیمەكەدا دكتۆر عبدالرحیم خەسرەو بە ناوی ئەنجوومەنی وەزیران لە مەڕاسیمی كردنەوەی خانەی فەرهەنگی شین ئامادەبوو، وتەیەكی پێشكەش كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ ستاف و فەرهەنگخانەكەش خواست كردنەوەی ئەو جۆرە سەنتەر و ناوەندە هونەری و ڕۆشنبیریانەی بە گرنگ زانی".

لەپەراوێزی مەڕاسیمەكەدا ڕێكان ڕواندزی ڕێكخەری فەرهەنگخانەی شین لە وتەیەكدا ئاماژەی بە ئامانج و بەرنامەی خانەی فەرهەنگی شین كرد وتی" دەمانەوێت لە داهاتوودا كاری جدی بكەین بۆ پڕكردنەوەی بۆشیایی لە بواری هونەری و ڕۆشنبیری و كلتوری كردنەوەی ئەم خانەیە بۆ ئەو مەبەستە دامەزراوە و لە داهاتووشدا لە پێناو گرنگدان بە بەهێزكردنی تواناكانی گەنجان و فراوانكردنی كلتوری خوێندنەوە كاروچالاكی ئەنجام دەدەین".