ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رۆژی سێشەممە رێکكەوتی 3ی كانوونی یەكەمی 2019، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی، هاوڕێیان دکتۆر کاوە مەحمود سکرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی و بەیاوەری ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەندامانی پەیوەندییەکانی ناوەندی، پێشوازیان کرد لە شاندێکی باڵای گۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان knk، بەسەرۆکایەتی بەڕێز ئەحمەد قەرەسوس هاوسەرۆکی کەنەکە و شاندێکی یاوەری.

لەدیدارەکەدا باس لە ڕەوشی سیاسی ناوچەکە بەگشتی و ئەو پێشهات و گۆڕانکاریانەی کرا کە لە ناوچەکە لە ئارادایە.

هەروەها شاندی میوان باسیان لە کارو چالاکییەکانی کەنەکە کرد دوای بەستنی کۆنگرەی کەنەکە باسی یەکڕیزی هێزە سیاسییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان کرا.

هەروەها سوپاسی حزبی شیوعی کوردستانیان کرد کە ڕۆڵی هەیە لە هاوکاری کەنەکە.