ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- هەولێر

رۆژی سێشەممە رێكکەوتی 3ی كانوونی یەكەمی 2019، شاندێکی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان، بە سەرۆکایەتی دکتۆر کاوە مەحمود سکرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی و بەیاوەری هاوڕێیان، باباعەلی جەباری و ئەبو کاروان و ئەبوتارا و شنۆ عبدولمجید و هاژە شێخ سلێمان و هاوتا رەسول، سەردانی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانیان کرد بە بۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەکەیان، بەمەبەستی پرۆزبایی شاندی حزبمان پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی سکرتێری زەحمەتکێشان و جێگرەکەی و سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی و مەکتەبی سیاسی کرد.

شایانی باس لەبەرامبەردا، شاندی حزبی زەحمەتکێشان، سوپاسی شاندی حزبیان کرد و کورتەیەک لەسەر کۆنگرەیان باس کرد.