ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێناس گەرمیانی- تایبەت بە ڕێگای كوردستان

هێزە تەناهییەكانی كەركوك لە ئەنجامی ئۆپراسیونێكی سەربازی لە شارەكە بەرپرسێكی باڵای داعشیان دەستگیر كرد.

محەمەد فایەق بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو هەواڵەكەی پشت راستكردەوەوبە(ڕێگای كوردستان)ی ڕاگەیاند:- لە ئەنجامی هەڵمەتێكی گەڕان وپشكنین بە دوای تیرۆرستانی داعش لە شاری كەركوك ،هێزە ئەمنییەكانی كەركوك گەورە تیرۆرستێكیان بە ناوی (ئەبو خەلدون) دەستگیركرد.

گوتیشی:- ناوبراو بەرپرسێكی باڵای تیرۆرستانی داعش بو لە شارۆچكەی حەویجەی سەر بە شاری كەركوك ولە كاتی دەستگیركردنیشی ناسنامەیەكی ساختەی پێی بووە.