ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف- گەرمیان

سبەی رۆژی پێنجشەمە 6 /12/ 2019 لە شەشەمین ساڵرۆژی تیرۆر كردنی رۆژنامەنوس كاوەگەرمیانی لەشاری كەلار چەند چالاكیەك ئەنجام دەدرێ.

ئازاد عوسمان وەك هاورێی رۆژنامەنوسی تیرۆركراو و یەكێك لە رێكخەرانی چالاكیەكان،بە رێگای كوردستانی راگەیاند" مەراسیمی دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گڵكۆی شەهیدی قەڵەم (كاوە گەرمیانی)، سبەی 10ی بەیانی لە گۆڕستانی كەلاری كۆن بەرێوەدەچێ،هاوكات مەراسیمی سەرەكی و دابەشكردنی خەڵاتی ساڵانەی شەهیدی قەڵەم (كاوە گەرمیانی)، لە هۆڵی بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیریی گەرمیان، تەنیشت قوتابخانەی شەهید ئارام،لە كاتژمێر 3 نیوەڕۆ."

ئاماژەی بۆئەوەشكرد " مەراسیمی تایبەت لە ماڵی شەهید لە گەڕەكی سەركەوتن، كاتژمێر 8 ونیو بەرێوەدەچێ."

شەوی 5 / 12 / 2013 ۆژنامەنوس كاوەگەرمیانی لە شاری كەلار تیرۆر كرا

شەهید كاوە لەچەند میدیایەكلەنیویاندا رادیۆی ئازادی و هەفتەنامەی رێگای كوردستان زمانحاڵی حزبی شیوعی كوردستان كاری دەكرد