ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەرێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت و بارانێكی زۆریش بەڕێوەیە لە شارەكانی هەرێم.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندوە: سبەینێ پێنجشەممە ٥ی كانوونی یەكەمی 2019 هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەیری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و پێشبینی بارینی بەفر دەكرێت لە ناوچە شاخاوی و ناوچە سنورییەكان.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە باران و هەورە بروسكە هەموو هەرێم دەگرێتەوە كاریگەریەكانی كوشووهەوا لە رۆژی هەینی زیاتر دەبێت و لە رۆژی شەممە كەمدەبێتەوە.

ئەوەشخراوەتەروو كە، بە گشتی پلەكانی گەرما بۆ (٥ - ٦ )ی سیلیزی تۆمارە دەكرێت و لە هەندێ ناوچە بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە.