ئامادەكردنی:رێكخراوی ئاشتی و ئازادی
بەشی دووەم
دووه‌م: په‌یوه‌ندی نێوان كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و میدیا
شێوه‌ی ژماره 13
میدیا كۆڵه‌كه‌یه‌كی گرنگه له كۆمه‌ڵگادا، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایدولوژیا و بیروباوه‌ڕ، له كاتی پرسیاركردن له ڕێكخراوه‌كان له ڕێگای ڕاپرسی له‌سه‌ر بێلایەنی میدیا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به گشتی و له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كان به‌تایبه‌تی، 14%ی ده‌نگده‌ران گوتیان (به‌ڵێ) و ڕێژه‌ی 56%ی ده‌نگده‌ران باوه‌ڕیان وا بە بێلایه‌نبوونیان نییە و ڕێژەی 30% باوه‌ڕیان وایه میدیا بە ڕادەیەکی کەم بێلایه‌نه. عەبدولسەلام مەدەنی پێی وایه؛ په‌یوه‌ندییه‌كه ئه‌رێنییه، هه‌رچه‌ند باس لەوە ده‌كرێت كه میدیا كۆنترۆڵكراوه له لایەن هێزه سیاسییه‌كان و ڕاپۆرتەکانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بڵاویان ده‌كاته‌وه به به‌رده‌وامی ده‌بێته بابه‌تێكی گه‌رم لە میدیاكاندا.
به‌ڵام هۆشیار مالۆ ئەوە به پێچه‌وانه ده‌بینێت و باوه‌ڕی وایه كه چه‌مكه‌كان و بیروباوه‌ڕی ڕێكخراوه‌كان گرنگی و بایه‌خی پێ‌نادرێت له لایەن میدیاوه و ته‌نانه‌ت گوته‌كان و وێنه‌كانی ڕاگه‌یاندن یه‌كتر ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ ستانده‌ری جیهانی بۆ مافی مروڤ. ده‌بێت ڕۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی ڕاگه‌یاندن به‌شداری وۆركشۆپ و خولی ڕاهێنان بكه‌ن لەباره‌ی پاراستنی مافی مرۆڤ و یه‌كسانی له ناو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا و بابه‌ته گرنگه‌كانی تر.
.
بهشداربوویەك له فۆکەس گرووپی سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات؛ میدیا گۆڕدراوه‌ته‌وه به ئامێرێكی حزبی، ئیشی ئه‌وه‌یه ته‌نیا ڕێكلام بۆ ئه‌و حزبانه بكات و به‌ڵكو زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كان كه خۆیان وه‌كو میدیای سه‌ربه‌خۆ و بێلایەن ناساندووه بوونەتە حزبی و سیاسه‌تی ڕاگه‌یاندنه‌كانیان به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌جێندای ئه‌و حزبانه ده‌كات. ئۆپۆزسیۆنی سیاسی ڕاسته‌قینه ڕۆڵی هه‌بوو له به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری خه‌ڵك و زیادكردنی چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕۆژنامهنووسهكانیان كوشت و تووشی كێشه و گرفتیان كردن، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كرا، بۆیه مه‌ودای ئیشی میدیای كه‌م كرده‌وه و ترسناكی كرد.
به‌ڵام جیهاد حەوێز پێی وایه په‌یوه‌ندییه‌كان له كاتی ئێستا ئه‌رێنیین به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشتر، له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ڵبژاردن، ئافره‌تێك له فۆکەس گرووپی كركووك ده‌ڵێت: "میدیا زۆر یارمه‌تی منی دا له‌كاتی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك له حاله‌تی نه‌خۆشی ئاواره‌كان و ئه‌وه‌ش زۆر ئه‌رێنییه و نیشانه‌ی بوونی ههماههنگییە له نێوانیان دا".
شێوه‌ی ژماره 14
وه‌كو له شێوه‌ی ژماره 14 ئاماژەی بۆ كراوه، به‌شداربووانی ڕاپرسییه‌كه به ڕێژه‌ی 26% ده‌نگیان به (به‌ڵی) داوه كه میدیا وەکو هاوبەشێک لە ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌ڕوانێت، به‌ڵام ڕێژه‌ی 24% پێیان وا نییه ڕێكخراوه‌كان هاوبه‌شی میدیان، و گه‌وره‌ترین ڕێژه كه 50%یە، باوه‌ڕیان وایه بە ڕادەیەکی کەم هاوبه‌شن.
نیاز عەبدوڵا ده‌ڵێت؛ میدیا هاوبه‌شێكی باشه بۆ ڕێكخراوه‌كان و زۆرێك له ڕۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی میدیا ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیین.
شێوه‌ی ژماره 15
ئایا میدیا توانی ببێته هاوبەشێک له بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتووری مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تری کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی؟ ڕێژه‌ی وەڵامه‌كان 18% به (به‌ڵێ) به‌شداری كردووه و (نه‌خێر) گه‌یشته 18% له ڕای ده‌نگده‌ران له ڕاپرسییه‌كه‌دا، به‌ڵام زۆرینه 64% وا ده‌بینن به‌شداری میدیا تاڕاده‌یه‌ك بوونی هه‌بووه.
نیاز عەبدوڵا ئاماژه به گرنگی ڕۆڵی میدیا و ڕێكخراوه‌كانی كۆمەڵی مه‌ده‌نی له بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتووری مافی مرۆڤ دەکات و ده‌ڵێت؛ له ساڵی 2000وه ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كار له‌گه‌ڵ میدیای تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی مافی مرۆڤ له كۆمه‌ڵگادا و تۆوی ئه‌و به‌رهه‌مه له‌گه‌ڵ دروستبوونی ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه له هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2009 (گۆڕان) دەرکەوت.
به‌ڵام یه‌كێك له به‌شداربووانی فۆکەس گرووپی كه‌ركووك ده‌ڵێت؛ ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن زۆر كارا نییه و به‌بێ به‌رنامه‌یه و كه‌مپینی تایبه‌تی نییه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری، چونكه میدیایه‌كی حزبییه، بۆیه هیچ به‌رنامه‌یه‌كی نییه بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری لە كۆمه‌ڵگادا و هیچ هه‌وڵێكی نه‌داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته گرنگه‌كان وه‌كو پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كگرتن.
به‌ڵام خاتوو تاڤگه عومەر گله‌یی لە هه‌ردوولا ده‌كات و ده‌ڵێت: "گازانده ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌ردوولا، ڕاگه‌یاندنی تایبه‌ت سەرنجی خۆی به‌ره‌و بابه‌ته سیاسییه‌كان برد بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ری خۆی زیاد بكات له‌جیاتی سەرنجی خۆی به‌ره‌و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا و هۆشیارکردنەوە ببات. كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی زۆربه‌ی كار و چالاكییه‌كانی له شاره گه‌وره‌كان ئه‌نجام ده‌دات و لادێ و شوێنه دووره‌كان به‌شیان نه‌بوو له‌و چالاكییانه، ته‌نیا كه‌مێك نه‌بێت، بۆ نموونه بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ده‌وروبه‌ری شاره‌كان و شوێنه دووره‌كان دەبێت. به‌ڵام چالاكییه‌كان له شاره گه‌وره‌كان ده‌کرێن. ئه‌وه‌ش ئه‌ركی میدیا و حكوومه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه بۆ دروستكردنی هاوبه‌شی له نێوانیان و دانانی ستراتیجییه‌تی تایبه‌ت بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م دیارده مه‌ترسیداره له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا، و ئه‌و كاره‌ش له ڕێگای دانانی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت له ته‌له‌ڤیزیۆن و ڕادیۆ دەبێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه، چونكه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه دوورانه سه‌یری ته‌له‌ڤیزیۆن دەکەن و گوێبیستی ڕادیو ده‌بن".
ئاشتی جه‌میل (له ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان) ده‌ڵێت؛ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و میدیا نییه و ده‌توانین بڵێین ڕۆڵی میدیا زۆر نه‌رێنییه له گواستنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسی و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئێمه تا ئێستا له عێراق و كوردستان ڕاگه‌یاندنێكی نیشتمانی و پیشه‌گه‌رمان نییه.
شێوه‌ی ژماره 16
ئایا میدیا هه‌وڵی شێواندنی وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی داوه كه ڕه‌خنه له حكوومه‌ت ده‌گرن و ده‌رخستنیان به شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی؟ زۆربه‌ی به‌شداربووانی ڕاپرسییه‌كه بە ڕێژه‌ی 54% باوه‌ڕیان وایه؛ (به‌ڵێ) میدیا هه‌وڵی داوه بۆ شێواندنی وێنه‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی. به‌ڵام ڕێژه‌ی ئه‌و به‌شداربووانه كه ئەو تۆمەتە ڕه‌ت ده‌كه‌نەوە گه‌یشته 25% . ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كه ڕایان وایه ئه‌م جۆره شێواندنه له لایەن میدیاکانەوە هه‌یه بۆ كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ڕێژه‌یان گه‌یشته 21%..
هۆگر چه‌تۆ باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی و هه‌ڵسوكه‌وتی میدیا و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كرد و گوتی: "بوونی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ و بێلایەن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ڕاسته‌قینه ته‌نیا له كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراسی ده‌بێت. به‌ڵام لای ئێمه میدیا بووه‌ته میدیایه‌كی حزبی به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ و كاری لەسەر شێواندنی وێنه‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌كات بەوەی تووشی گه‌نده‌ڵی دارایی بووه، ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵیش له كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی هه‌بێت، له‌گه‌ڵ یه‌ك ڕۆژی دزینی نەوتی عێراق به‌راورد ناكرێت".
هۆشیار مالۆ ئه‌وه دیاری ده‌كات كه ڕێكخراوه‌كان زۆر چالاكییان پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگه کردووە بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی هاووڵاتییان، به‌ڵام ڕاگه‌یاندن به ته‌واوی كۆنتڕۆڵكراوە، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كان نموونه‌یه‌كی باشن بۆ فه‌رمانڕه‌وایی، بۆیه ڕاگه‌یاندن بە به‌رده‌وامی هه‌وڵ ده‌دات به گومان له‌سەر سه‌ربه‌خۆیی و ڕاستیی ڕێكخراوه‌كان دروست بکات. بۆ نموونه، پێشكه‌شكارێك له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی له منی پرسی كه چۆن ڕێكخراوه‌كان سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ده‌پارێزن؟ و كه‌ناڵه‌كه‌ش كه‌ناڵێكی حزبی بوو و سه‌ربه‌خۆ نه‌بوو.
له فۆکەس گرووپی هه‌ولێر، یه‌كێك له به‌شداربووان ئاماژه‌ی به‌وه كرد؛ هاووڵاتییان باوه‌ڕیان به ڕێكخراوه‌كان نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ته‌نیا بایه‌خ به لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانی ڕێكخراوه‌كان ده‌ده‌ن، و له‌وه‌ش زیاتر ڕێكخراوه‌كان هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری له نێوانیان نییه و له‌هه‌مان كاتدا ده‌یانه‌وێت حزبه‌كان كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كان له كاری سیاسی دووربخەنەوە.
ئه‌كرەم جه‌مۆ هه‌مان ڕای هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و ده‌ڵێت: "میدیا ته‌نیا وێنه‌ی نه‌رێنی و گرفته‌كانی ڕێكخراوه‌كان ده‌رده‌خات و بایه‌خی به وێنه ئه‌رێنییه‌كان و چیرۆكه‌كانی سه‌ركه‌وتن نادات. ڕۆڵی ڕێكخراوه‌كان زۆر گرنگه (به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری له نێو كۆمه‌ڵگا، تواناسازی و پەرەپێدان)، ڕێكخراوه‌كان بەدوای ڕه‌گی گرفته‌كاندا دەگەڕێن و پاشان هه‌وڵی دۆزینه‌وەی چاره‌سه‌ر و پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ چارەسەرکردنی هه‌موو ئەو گرفتانه دەدەن، وه‌كو به‌دواداچوونی هه‌موو یاساكان پێش به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان، به‌ڵام میدیا ته‌نیا كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی ڕوواڵه‌تی نیشان دەدات".
شێوه‌ی ژماره 17
وه‌ك دەردەکەوێت، وەڵامی ئەو پرسیارە ڕوونە و ڕێژه‌یه‌كی زۆری به‌شداربووان كه گه‌یشته 79% باوه‌ڕیان وایه میدیا ته‌نیا هه‌واڵه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه و ڕێژه‌ی 20% پێیان وایه؛ ته‌نیا هەواڵ بڵاو ناكاته‌وه، به‌ڵكو به‌دواداچوونی بۆ ده‌كات، ڕێژەی 1% پێیان وایه كه میدیا تاڕاده‌یه‌ك ته‌نیا هه‌واڵه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه.
شێوه‌ی ژماره 17 هاوشێوەی گوته‌كانی ئه‌كرەم جه‌مۆ سەرۆکی فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كانی كوردستانی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانە کە گوتی: "ڕێكخراوه‌كان بەدوای ڕه‌گی گرفته‌كاندا دەگەڕێن و پاشان هه‌وڵی دۆزینه‌وەی چاره‌سه‌ر و پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ چارەسەرکردنی هه‌موو ئەو گرفتانه دەدەن، وه‌كو به‌دواداچوونی هه‌موو یاساكان پێش به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان، به‌ڵام میدیا ته‌نیا كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی ڕوواڵه‌تی نیشان دەدات".
جیهاد حه‌وێز به‌رپرسی به‌شی به‌دواداچوونی به‌ندیخانه‌كانه له ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كان باشه گه‌ر له‌گه‌ڵ پێشتر بەراورد بکرێت، به‌ڵام گرفته‌كه له‌وه‌یه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ته‌نیا ڕووداوه‌كان و چالاكییه‌كان دەگوازنەوە، به‌بێ به‌دواداچوون بۆ ئه‌م گرفتانه. ههواڵەكان به هه‌ڵبژارده‌یی و زۆرجاریش به چه‌مك و لایه‌نی سیاسی كه‌ناڵه‌كه بڵاو ده‌كرێته‌وه. بۆ نموونه، باش بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌م له‌سه‌ر به‌ندیخانه‌كان، كه‌ناڵی ڕووداو هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و گوتی باری به‌ندیخانه‌كان زۆر باشن، بەڵام كه‌ناڵێكی تر هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و گوتی؛ به‌ندیخانه‌ی شاراوە هه‌یه".
له‌و باره‌یه‌وه مامۆستا زه‌یتۆ سیانی گوتی: "ساردبوونه‌وه‌یه‌ك له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و میدیاكان و به تایبه‌تی ڕێكخراوه‌كان هەیە، كاری میدیا به شێوه‌یه‌ك بووه كه ته‌نیا ههواڵەكان بڵاوده‌كه‌نه‌وه و هاوبه‌ش نین له بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتوور و هۆشیاری دا. ته‌نانه‌ت كه‌ناڵه بێلایه‌نه‌كانیش به ئاراسته‌یه‌كی سیاسی كار ده‌كه‌ن و هۆشیاری نین له هه‌ندێك جاردا".
ڕۆژنامه‌نووسێك له پارێزگای دهۆك پێی وایه؛ به‌ستنه‌وه و سنووردارکردنێك هه‌یه له كاری ڕاگه‌یاندن و ده‌ڵێت: "هه‌وڵده‌ده‌ین زۆرێك له كێشه‌كان بڵاوبكه‌ینه‌وه، به‌ڵام تووشی هه‌راسانکردنێکی زۆر ده‌بینەوە له كاری ڕاگه‌یاندن و ناتوانین هه‌واڵه‌كان بڵاوبكه‌ینه‌وه به‌و شێوه‌یەی ده‌مانه‌وێت، بۆیه ده‌توانم بڵێم كه زۆربه‌ی كاره‌كانمان گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه".
هۆشیار مالۆ ڕای وایه؛ هه‌ندێك له ڕێكخراوه‌كان كار و چالاكییه‌كانی خۆیان له ڕاگه‌یاندن بڵاوناكه‌نه‌وه له ترسی هێزه ئه‌منییه‌كان كه ڕێكاری یاسایی توند به‌سه‌ر ڕێكخراوه‌كان دهسەپێنن.
خاتوو تاڤگه ده‌ڵێت؛ ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌كان له هیچ كاتێك بە شێوه‌یه‌كی ورد ئاماژه به كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ناكه‌ن، ته‌نیا كاریان ئه‌وه‌یە هه‌واڵه‌كه بڵاوبكه‌نه‌وه.
به‌ڕێز ئه‌كرەم جه‌مۆ پێشنیازی ئەوە ده‌كات؛ ده‌بێت میكانیزمێكی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ ئه‌وەی كاری هاوبه‌ش بكه‌ن و هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له نێوان هه‌ردوولا (ڕێكخراوه‌كان و میدیا)، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی به سوود ده‌بێت بۆ كۆمه‌ڵگا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كان كاری زۆر باش و گرنگ ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌س پێی نازانێت.
شێوه‌ی ژماره 18
خشته‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه به ڕوانینی ڕێكخراوه‌كان ده‌كات له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی بوونی لایه‌نگیری له گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵی تایبه‌ت به كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، ڕێژه‌ی 70% پێیان وایه هۆكاری لایه‌نگیری، حزبییه و 24% پێیان وایه هۆكاره‌كه نه‌ته‌وه‌ییه و 4% ئابوورییه و 2% پێیان وایه هیچ لایهنگیرییەک نییه.
یه‌كێك له به‌شداربووانی فۆکەس گرووپی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ڵێت: "هه‌ندێك ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بابهتهكان گه‌وره ده‌كەن، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی بە به‌رژه‌وه‌ندی حزبهكانەوە هه‌بێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی حزبەکانی دیکە به‌شێوه‌یه‌ی ئاسایی باسی ده‌كه‌ن. شه‌ڕی حزبی گه‌یشته ناو میدیا و ئه‌وه‌ی كه ئێستا ڕووده‌دات جوانكردنی ناشرینییەکان و ناشرینكردنی جوانییەکانە. میدیا بووه‌ته ئامرازێك بۆ نائومێدی، ئه‌و قسەیە هه‌موو میدیاكانی كوردی و عه‌ره‌بی و توركمانی لە پارێزگای كه‌ركووك ده‌گرێته‌وه".
بهشداربوویەك له فۆکەس گرووپی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت: "حاله‌تێك له حاله‌ته نه‌رێنییه‌كانی میدیا، كه بەرەو زیادبوونی تاوان و گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی دەچێت، ئه‌وه‌یه كه میدیاكان له لایه‌ن حزبه‌كانی سیاسییەوە ئاراستەکراون، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی له ژێر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆنه به شێوه‌یه‌ك نیشان بده‌ن كه پڕه له گیروگرفت و باریان زۆر خراپه. ئایا ئه‌وه ڕێگایه‌كه بۆ ڕاکێشان و زیادكردنی بینه‌ر؟ ئه‌م جۆره هه‌واڵانه وا له بینه‌ر ده‌كات كه لاسایی بكاته‌وه و ئه‌نجامی بدات؛ وه‌كو بابه‌تی ماده هۆشبه‌ره‌كان. به‌ڵام له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی پێوەست بە كێشه‌ی ئازادی هاووڵاتییان و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، ئه‌م جۆره هه‌واڵانه به‌كه‌می باس ده‌كرێن و بۆیان گرنگ نییه، ته‌نیا ئه‌گه‌ر پێشێلكردنه‌كه په‌یوه‌ست بێت به حزبی سیاسی ئۆپۆزسیۆنەوە.
شێوه‌ی ژماره 19
ئایا میدیا و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان بێ‌تاوانن له كه‌موكوڕی به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی یان كۆمه‌ڵی مەدەنی پێشه‌نگ نییه له بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی خۆی. ئه‌وه یه‌كێكه له پرسیاره‌كانی ڕاپرسی و ئهنجامهكەی 13% به به‌ڵێ بوو، 27% ئه‌و تۆمەتەیان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ڕه‌ت كرده‌وه، و زۆرینه‌ی ده‌نگ كه 60% بوو باوه‌ڕیان وابوو كه ئه‌و تۆمه‌ته تا ڕاده‌یه‌ك ڕاستە.
عەبدولسەلام ده‌ڵێت: "ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بازاڕگه‌رییان زۆر لاوازه و یه‌كێك له كۆڵه‌كه جێگیره‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بازاڕگه‌رییه. ده‌بێت ڕێكخراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك بازاڕگه‌ری بۆ ههواڵەكانیان بكه‌ن، ده‌بێت سه‌رنجڕاکێش بێت له ڕووی میدیاییەوه بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ری زیاتر ڕابكێشێت و زیاتر له‌وەش بازاڕگهریکردن بۆ كاره‌كانیان، ڕێكخراوه پارهبهخشهكانی جیهانی ڕاده‌كێشێت".
خاتوو تاڤگه هه‌مان ڕای هه‌یه و ده‌ڵێت: "ڕێكخراوه‌كان توانای ڕاکێشانی میدیا و خه‌ڵكی نێو كۆمه‌ڵگایان نییه له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانیان، بۆیه ده‌بێت كه‌سانی شاره‌زا و كارامه هه‌بێت له بواری ڕاگه‌یاندن له ناو ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی".
به‌ڵام هۆگر چه‌تۆ ڕای وایه؛ میدیای حزبی لایه‌نگره، بۆیه ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ڕوویان كردووەته تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و چالاكییه‌كانیان، ئه‌وه‌ش وای كرد كارلێكردنێکی ئه‌رێنی دروست بێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه كه‌ناڵی CNN ی ئه‌مریكی باسی ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌یانی كرد.