ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- هەولێر

بڕیارەكەی لێژنەی فەتوای هەرێمی كوردستان، لەسەر سواربوونی ئافرەت بە تەنها لە تەكسی كاردانەوەی لێكەوتەوە و ئەمڕۆ ژماریەك چالاكوان و ئافرەتان گردبونەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2019/12/19، لەشاری هەولێر لەپێش پەرلەمانی كوردستان، لەبەرامبەر بڕیارەكەی لێژنەی فەتوای هەرێمی كوردستان گردبونەوە داوا دەكەن كە چیتر ئافرەت بە لاوازی سەیر نەكرێت.

ئاماژە بەوەش دەكەن، پێشكەوتنەكانی ژنان لە كوردستان بە فەتوا راناگیرێت.

دەشڵێن، پێویستە ئەو كەناڵانە دابخرێن كە سوكایەتی بە ژنان دەكەن و ئاسایشی كۆمەڵایەتی دەشێوێنن.