ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌مڕۆ له‌ شاری سلێمانی چواره‌مین كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت، كه‌ به‌ "كۆنگره‌ی نوێبونه‌وه‌" ناویده‌بات، زیاتر لە 500 ئەندامی کۆنگره‌ خۆیان بۆ ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی ده‌پاڵێون.

رزگار عەلی، سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند، كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ كۆنگرەی چوارەمی یه‌كێتی دەستپێدەكات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یەکێک لە خاڵەکانی کۆنگرە خوێندەوەی راپۆرتی سیاسی دەبێت و "تا ئێستا نازانرێت کۆنگرە چەند رۆژ دەخایەنێت".

کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان لەهۆڵی پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی وتاری ده‌ستپێكی كۆنگره‌ ده‌خوێنێته‌وه‌.