ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێناس گەرمیانی

بە هۆی ڕووداوی هاتچۆوە لە نێوان شارۆچكەی خورماتوو وشارۆچكەی كفری هاوڵاتییەك گیانی لە دەستدا.

محەمەد فایەق بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو هەواڵەكەی پشت راستكردەوەوبە (ڕێگای كوردستان)ی ڕاگەیاند:ـ لە نێوان گوندی كارێزو شارۆچكەی كفری كە دەكەوێتە سەر شەقامی سەرەكی خورماتوو ــ كفری هاوڵاتییەك بە هۆی ڕووداوی هاتچۆوی نێوان ماتۆڕسكیلێك وگەڵابەیەك كە شۆفێری ماتۆڕ سكیلەكەیە گیانی لە دەستدا.

گوتیشی: دوای ئەو ڕووداوەش شۆفێری گەڵابەكە لە لایەن هێزە تەناهییەكانی ناوچەكەوە دەستگیر كراو پەڕوای لێكۆڵینەوەش لەو بارەیەوە كراوەتەوە .