ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی پێنج شەمە 19/12/2019 لە شاری سلێمانی رێكخراوی دابین بە نوێنەرایەتی بەشێك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەیاننامەیەكی نارەزایەتی دژی فەتوایەكی زانایانی ئاینی ئیسلامی پێشكەش بە نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان كرد كە تێیدا هاتووە:

بۆ :

- رای گشتی

- سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان

- سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان

- ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان

- وەزارەتەكانی / ئەوقاف و كاروباری ئاینی و، ناوخۆ

- دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ

- یەكێتی زانایانی ئیسلامی – ئەنجومەنی باڵای فەتوا

- ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان

- باڵوێزخانە و كۆنسۆڵخانەی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان

- دەزگاكانی راگەیاندن

- رێكخراوەكانی كۆەمڵگەی مەدەنی

سوكایەتیكردن بە ژنان راگرن، بۆ بەرگریكردن لە مافەكانمان پاشەكشێ‌ ناكەین

لەكاتێكدا خەباتی ژنان لە وڵاتانی جیهان بەرەوپێش چووە و مافەكانیان لە یاسا نیچودەوڵەتیەكاندا چەسپیوە و ، ژنان لە ناوەندە زانستییەكان داهێنان دەكەن، لە هەریچمی كوردستانیش لەگەڵ ئەوەی بەشێك لە مافەكانی ژنان لە دەستوری عێراق و یاساكانی هەریچمی كوردستان جیچگیركراەو، بەڵام هێشتا تێكۆشان و خەباتی ژنان و بەرگریكارانی مافەكانی مرۆڤ بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكان و بەرجەستە بوونی ئاسایشی ژنان لە كۆمەڵگا بەردەومە.

بەڵام ئەوەی شۆك و نەنگیە، لەكاتی بەڕێوەژوونی هەڵمەتەكانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و نزیكبونەوە لە یادی 71 ساڵەی دەركردنی جاڕنامەی گەردوونی مافەكانی مرۆڤ، بینیمان ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان بە نوسراوی ژمارە 144 لە رێككەوتی 4ی12ی2019 ، فەتوای لەبارەی "حوكمی سەركەوتنی ئافرەتان بە تەنها لەگەڵ شۆفێری تاكسی" دەركرد و لەبری چارەسەر كێشەكانی قوڵتر كردەوە، ژنانی وەك بوكەڵەیەكی سێكسی نمایش كرد، پەیوەندی مرۆیی و ئەخلاقی و كاری رۆژانەی لە نێوان ژنان و پیاوانی كۆمڵگەی كوردستان كردە بابەتێكی سێكسی.

ئەو فەتوا و رونكردنەوەیەی ئەنجومەنی بالای فەتوا، پێچەوانە و دژە لەگەڵ مافە چەسپێندراوەكانی ناو دەستوری عێراقی و یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان و جاڕنامەی گەردونی مافەكانی مرۆڤ و یاسای مافە مەدەنی و سیاسیەكان و رێككەوتنی سیداو.

لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە:

بۆیە ئێمە وەك كۆمەڵێك رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی و ، وەزیر، و پەرلەمانتار و ، رۆژنامەنوس و چالاكوان و مامۆستای ئاینی و هونەرمەند و پێشمەرگە و كەسایەتی لێرەوە داوادەكەین:

1. ئەنجومەنی باڵای فەتوا، فەتواكەی بكشێنێتەوە و دەست هەڵبگرێت لە هەر فەتوا و رونكردنەوەیەك بەناوی ئاین كە سوكایەتیكردن بێت بەژنان و زەوتكردنی مافەكانیان، دەبیچت یەكێتی زانایان رێز لە ئازادی تاكەكەسی و مافەكانی مرۆڤ بگرن.

2. داوای لێبوردن لە ژنان و پیاوانی كاسبكارانی شۆفێری تەكسی بكات، كە وەك مەترسی بۆ سەر كۆمەلچگا خستوویانێتیەروو.

3. پێویستە زەمینەی ئەنجامدانی تاوان لەبەرامبەر ژنان نەهێڵدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەزگا ئەمنیەكان و دادگاكان لەرێگای جێبەجیچكردنی یاسا بەركارەكان رۆڵ و ئەركی خۆیان جێ بەجێ بكەن.

4. وەزارەتی ئەوقاف و مامۆستایانی ئاینی رۆڵ ببینن لە بەرجەستەكردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی و دوركەوتنەوە لە سوكایەتیكردن بەژنان لە بەناوی ئاینەوە.

هاوكات هەرچەندە پێشتر هەماهەنگی و كات وەرگیرابوو بۆ ئەوەی ئەم بەیاننامەیە بخەنە بەردەستی نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان لە سلێمانی ، بەلام هیچ پەرلەمانتارێك ئامادە نەبوو بەیاننامەكەیان لێ‌ وەربگرێت.

Image may contain: 1 person

Image may contain: 9 people, people standing, beard and outdoor