ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە لە شاری كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان لەئەنجامی پێكدادانی 2 ئۆتۆمبیل برینداربوونی 3 كەسی لێكەوتەوە .

نەقیب كارزان مەجید، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان، بە رێگای كوردستانی راگەیاند" نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە 21 / 12 / 2019 لەگەڕەكی بەردەسوری شاری كەلار، دووئۆتۆمبیل لەجۆرەكانی هۆندا ومان بارهەڵگر پێكیاندادا".

ناوبراو گووتیشی" بەو هۆی ئەو پێكدادانەوە شۆفێر و دووسەرنشینی هۆنداكە برینداربوون".

خستەروو"پەراوی لێكۆڵینەوە بۆروداوەكە كراوەتەوەو بریندارەكان بۆچارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژاركران لەكەلار".

Image may contain: outdoor