ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف- رێگای كوردستان

درەنگانی شەوی رابردوو لە سنوری شاری خانەقین،ناسراو بەناوچەی ناكۆكی چەكداران داعش هیرشیان كردە سەر حەشدى شەعبی، هاوكات لە سنوری خانەقین داعش بەفرۆكە بۆدومانكرا .

ئەبومونتەزر ،فرماندەی كەردی حەشدی شەعبی بە رێگای كوردستانی راگەیاند، شەوی رابردوو21 - 22 /12 / 2019 لە ئاكامی هێرشی داعش بۆسەر بارەگای حەشد شەعبی لەناوچەی ئیمامی وەیسی نێوان خانەقین و سەعدیە ،چەكداریكی حەشد شەعید بوو بوو 3 چەكداری تریش برینداربوون.

وتیشی" زیانی داعش نەانراوەو هەلاتوون .

هاوكات درەنگانی شەو لەسنوری كولەجۆرو خانەقین فرۆكە بۆردومانی چەكدارانی داعشی كرد.

فەرماندەیەكی پیشمەرگە بۆ رێگای كوردستان گووتی زیانی بۆدومانەكە نەانراوەو پێدەچی فرۆكە هاوپەیمانان بووبن.