ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایدەگەیێنێت، ئەو سەربازەی ساڵێک لەمەوپێش لە بنکەی سەربازیی بەعشیقە لە هەرێمی کوردستان مێشوولە پێوەیدابوو، گیانی لەدەستدا.

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە، ئەو سەربازە 12ی ئەیلوولی 2018 چارەسەری پزیشکیی وەرگرت، چونکە بەهۆی ئەو مێشوولەیەوە ڤایرۆسی "وێست نیل" چووبووە لەشیەوە.

لە راگەیێنداروەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەو سەربازە ناوی موحەڕڕەم کارادومانە. سەرەڕای هەموو رێگەچارەیەکی پزیشکی کە بۆی گیراوەتەبەر، بەڵام نەتوانراوە لەو ڤایرۆسە رزگاربکرێت و رۆژی 21-12-2019 گیانی لەدەستدا.