ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە كۆمەڵگەی شاوێس كەسێك براكەی خۆی دەكوژێت.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، "ئێوارەی دوێنێ 21ی كانوونی یەكەمی 2019 لە كۆمەڵگەی شاوێس لە هەولێر روویداوە، بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو برا روویداوە، دواتر یەكێكیان بە چەكی كڵاشینكۆف ئەوەی دیكەی دەكوژێت".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر راشیگەیاند، "هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنەكە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستیپێكردووە".