ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف-  گەرمیان

ئەمڕۆ سێ شەمە 14 / 1 / 2020 ،بۆ داواكاری دامەزراندن ،ژمارەیەكی بەرچاو لە دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە بەردەم ئیدارەی گەرمیان گردبونەوە .

نەسرین عەلی ، وەك یەكێ لەدەرچوانی دانەمەزراو بۆ (رێگای كوردستان) ئاماژەی بۆئەوەكرد ، ئەو بۆخۆی زیاتر لە 4 ساڵە چاوەڕوانی دامەزراندن دەكات و كەسانێكیش پاش ئەو زانكۆیان تەواوكردوە دامەزرێنراون.

گووتیشی، ئێمە بەردەوام دەبین لە نارەزایەتیەكان تا ئەو كاتەی بەمافی خۆمالن دەكەین.

هەر ئەمڕۆ بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیان بەڵێنیاندا داواكاری خۆپیشاندەران بۆ سەروی خۆیان بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەت ی هەرێمی كوردستان بەرز بكەنەوە