ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف- رێگای كوردستان

راگەیاندنی رەگەزنامەی سلێمانی ئاگاداریەكی گرنگ ئاراستەی هاوڵاتیانی ژمارەیەك لە ناوچەكانی كوردستان دەكات ،لەبارەی بەڵگەكانی هاوڵاتی بوون، چونكە فەرمانگەكانی باری شارستانی دادەخرین.

وێنەیەكی ئەو ئاگانامەیە ،دەست (رێگای كوردستان) كەوتووە ،هاتوو" ئاگاداری ئەوهاوڵاتیانە دەكەینەوە كە نفوسەكانیان سەر بە فەرمانگەكانی قەزای( ماوەت ، قەرەداغ ) ناحیەكانی (سەنگاو ، ئاغجەلەر) لەگەڵ ( بێتواتە ، وارماوا )یە لە ئەمرۆوە 15 / 1 / 2020 چوارشەممە بەزووترین كات سەردانی ئەو فەرمانگانە بكەن ئەگەر هەر ئیش و كارێكیان هەیە .وەك ونكردنی پێناسی باری شارستانی وە دیاریكردنی وەفات نامە و وهاوسەرگیری و صورە قید و هتد، لە بەر ئەوەی رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو بەرواری /٢٠٢٠/١/٢٢ فەرمانگەكان دادەخرێن وە تۆمارەكانیان رەوانەی بغداد دەكرێن بە مەبەستی كردنەوەی فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی