ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەپێی ئەو ماددانەی پرۆژەیاسای چاکسازی کە تایبەتن بە وەزارەتی ناوخۆ و یەکەی پاسەوانیی وەزارەتی ناوخۆ، یەکەی پاسەوانی دادەمەزرێنێت و لەو یەکەیەوە پاسەوانی دادەنرێت.

نزار مەلا غەفار، ئەندامی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمان بە ماڵپەڕی (باسنیوز)ی راگەیاندوه: "بەپێی ئەو ماددانەی کە تایبەتن بە یەکەی پاسەوانیی وەزارەتی ناوخۆ، یەکەیەکی پاسەوانی دادەمەزرێنێت و سەرجەم پاسەوانی بەرپرس و وەزیر و بارەگا و شوێنە گشتییەکان و دامودەزگا و پلەدارە سەربازییەکان دیاری دەکات".

ئەو ئەندامەی لیژنەی ناوخۆ گوتیشی: "بۆ لەمەودوا ئەگەر ھەر ھاووڵاتییەک ھەڕەشە و مەترسی لەسەر ژیانی ھەبێت، لەڕێگەی رێکاری یاساییەوە وەزارەتی ناوخۆ پاسەوانی بۆ دیاری دەکات و ئەمەش بۆ ئەوەیە سیستەمی پاسەوانی رێک بخرێتەوە".

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا بە میدیاکانی راگەیاند پێداچوونەوە بە یەکەی پاسەوانی دەکەنەوە و ژمارەی پاسەوانانیش رێک دەخرێن".