ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف

ئەمڕۆ چوارشەمە 12ی شوبات، لە شارۆی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، یەكەمین دیداری شێروانە لەلاین ئەنجومەنی ئەدیبان و نوسەرانی گەرمیان و رۆشنبییری ناوچەكەوە دەستی پَكرد و ماوەی 2 رۆژ دەخایەنێت.

ئەحمەد محەمەد ، گووتەبێژی دیدارەكە، بە رێگای كوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەمە 12ی شوبات، یەكەم دیداری (شێروانە ) بۆ شیعر و چیرۆك و توێژینەوە دەستی پێكرد ،رۆژی یەكەم لەهۆڵی هونەر بەرێوەدەچێ و رۆژی دوەم لە زانكۆ ی گەرمیان.

گوتیشی ،چەندین شیعر و گوتار و چیرۆك لەخۆدەگرێت ، پاشتر خەڵات بەسەر بەشداربواندا دابەش دەكەین.

ئەوەشی خستەروو، چەندین نوسیاری رۆژهەڵات و ناوچەكانی تری هەرێمی كوردستان، بەشدارن لەم دیدارە.

گوتەبێژی دیدارەكە باسی لەوەكرد رۆشنبیری و هونەری گەرمیان و زانكۆی گەرمیان هاوكار و هەماهەنگیانن.

Image may contain: 10 people, crowd, night and outdoor