ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

کۆمیتەی ڕێکخستنی دەربەندیخانى، حزبی شیوعی کوردستان لە  پەیامێكدا رایدەگەینێت: دەربەندیخانە ئازیزەکەمان، کەوتۆتە بەر مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، کەتا ئەم چرکە ساتە جگە لە خۆپاراستن چارەسەرێکی جدی بەدی ناکرێ. دەشڵێت: "پێویستە پابەندی ڕێنماییە تەندروستیە جیهانیەکان و ناوخۆییەکان و سەرجەم سەربازانی ونی لایەنە پەیوەندیدارەکان بین".

دەقی پەیامەكە:

هاووڵاتیانی بەڕێزی شارۆچکەی دەربەندیخان :

خوشکان برایان :

وەک دەزانن کوردستانە خۆشەویستەکەمان و سەرجەم جیهان بە گشتی و دەربەندیخانە ئازیزەکەمان بە تایبەتی، کەوتۆتە بەر مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، کەتا ئەم چرکە ساتە جگە لە خۆپاراستن چارەسەرێکی جدی بەدی ناکرێ ، بۆیە ئێمە لە ( کۆمیتەی ڕێکخستنی دەربەندیخان - حزبی شیوعی کوردستان ) بە ئەرکی سەرشانمان دەزانین لەگەڵ ئێوەی ژیاندۆست پابەندی ڕێنماییە تەندروستیە جیهانیەکان و ناوخۆییەکان و سەرجەم سەربازانی ونی لایەنە پەیوەندیدارەکان بین ، لە ڕاگرتنی پاکوخاوێنی و مانەوە لە ماڵەکانمان ، لە پێناوی بەگژاچونەوەی پەتای ناوبراو ، وەک چۆن لە ڕابردوی نزیکدا بە ئیرادەی پۆڵاینی گەلەکەمان مەترسی تیرۆرمان لە گۆڕنا، ئاوهاش بە هاوکاری هەمووان ئەم بارودۆخە سەختەش تێدەپەڕێنین، ئامادەیی کارئاسانی تەواوی یەکەی کارگێڕی و لایەنە ڕاسپێرراوەکان وخەڵك دەبین لە کاتی پێویست دا دور لە نیگەرانی و ترس و شڵەژانی دەرونی دەستکرد ،داواکارین لەلایەنی پەیوەندیدار جگە لەتیمە تەندروستییە ڕێگەپێدراوەکانی حکومەت هیچ کەس ولایەنێک بەکارەتایبەتمەندەکانی ئەم ڤایرۆسە هەڵنەسێت.

سەلامەتی و پارێزراویتان بۆ دەخوازین .

کۆمیتەی ڕێکخستنی دەربەندیخان

حزبی شیوعی کوردستان