ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەشت حاڵەتی دیکەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند کە پێنج پیاو و سێ ئافرەتن و له‌ونێویاندا حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان هه‌یه‌. 

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە: ''دوای ئەنجامی پشکنینەکان لەماوەی رابردوودا، لە سنووری پارێزگای سلێمانی ھەشت حاڵەتی پۆزەتیڤ ھەبووە کە پێنج پیاو و سێ ئافرەتن، لە نێویاندا پیاوێک بەھۆی نەخۆشیەکی کوشندەی درێژخایەن دوای گیان سپاردنی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو''.

بەمەش کۆی گشتی ھەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە ھەرێمی کوردستان بریتییە لە ٨٥ تووشبوو، لەو ژماەیەش ٦٢ حاڵەت لە سلێمانی، و ٢١ حاڵەت لە ھەولێر و دوو حاڵەتیش لە پارێزگای دھۆک ھەیە، لەنێویاندا دوو حاڵەتی مردن ھەیە و ٢٢ نەخۆشیش بەتەواوی چاکبوونەتەوە و، گەڕاونەتەوە ناو خێزانەکانییان.