ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 لە كەركوك ئافرەتێك بە هۆی كوروناوە گیانی لە دەستدا

ڕێناس گەرمیانی

بە هۆی نەخۆشی كوروناوە ئافرەتێكی بەتەمەن لە كەركوك گیانی لە دەستدا

محەمەد فایەق بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو هەواڵەكەی پشت راستكردەوەوبە(ڕێگای كوردستان)ی ڕاگەیاند: لە شارەدێی تازە خورماتووی سەر بە شاری كەركوك ئافرەتێكی بەتەمەن لە نەتەوەی توركمان بە هۆی نەخۆشی كوروناوە گیانی لە دەستدا.

گوتیشی: بە پێی زانیارییە بزیشكییەكان ئەو ئافرەتە ماوەیەكە توشی نەخۆشییەك بووە ولە ماڵدا كەوتووە ودوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە وپشكنینی ورد لە سەری دەركەوتووە ئەو ئافرەتە تووشی كورونا بووە ودوای ماوەیەك مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا ولە ئێستاشدا كەس وكارەكەی كەرەنتینە كراون.