ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەڵوێستی فڕاکسیۆنی ئازادی دەربارەی دوو بابەت

1- سەبارەت بەگردبوونەوە و خۆپێشاندانی مامۆستایان و موچەخۆرانی پارێزگای دهۆك

پشتگیری هەر گردبوونەوە و خۆپێشاندانێکی ئاشتیانە

دەکەین و ئەم گردبونەوە و خۆپێشاندانانەی هاوڵاتیان بۆ داواکردنی مافە ڕەواکانیان کارێکی ڕەوایە و پێویستە دووربێ لە توندوتیژی و دەچێتە خانەی ئازادی ڕادەربرین،بۆیە پشتگیری ئەم جۆرە داواکاریە ڕەوایەی هاووڵاتیان و مووچەخۆران دەکەین و داوا لە دەزگا پەیوەندارەکان دەکەین کە ڕێگری نەکەن و پارێزگاری لێبکەن و داواش دەکەین هەرچی زووە دەستگیر کراوەکان ئازاد بکرێن.

2- بەهۆی ڕێگریکردن لە هاووڵاتیان بۆ هاتووچۆکردنی سنووری قەزای مەخمور و ناحیەی دیبەگە و گوندەکان لە بازگەی زورگەزراو بە گوێرەی ڕێنمایەکانی ژووری ئۆپەراسیونی پارێزگای هەولێر لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کە ئاستەنگی زۆری بۆ دەیان خێزان و سەدان کەسی ناوچەکە دروست کردبوو،وە بۆ بەدواداچوونی ئەم کێشەیە و چارەسەرکردنی لە پەیوەندی بەردەوام بوین،لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی بریار وابوو ڕێگای هاتووچۆکردن دابخرێت بە ئامادەبوونی هاوڵاتیان،بەڵام بە خۆشحاڵیەوە لە ئەنجامی دوو جار پەیوەندی کردن بە برای بەڕێز (د.فرسەت سۆفی) پارێزگاری هەولێر بەڵێنی چارەسەرکردنی داو،بەرێزی بەڵێنەکەی جێ بەجێ کردوو هاتووچۆکردنی ئاسایی کردەوە بۆ هاوڵاتیانی ئەم سنورە،بۆیە لێرەوە بەناوی خۆم و هاووڵاتیانی ناوچەکە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەرێزی دەکەین.

د.محی الدین حسن

سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی

لەپەرلەمانی کوردستان

۲۰۲۰/٥/۱٦